خزمەتگوزاریی ناوەندی پەیوەندیی یەکگرتوو | Call Center
خزمەتگوزارییەکانمان
خزمەتگوزاریی ناوەندی پەیوەندیی یەکگرتوو | Call Center
١- سیستەمی ناوەندی تەلەفۆن | PBX
- وەرگرتن و ئەنجامدانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان و ئاراستەکردنیان بۆ کارمەند یان بەشی پەیوەندیدار.
- دابینکردنی تایبەتمەندیی ڕیزی چاوەڕوانیی پەیوەندی | Call Queue بۆ ڕێکخستنی چاوەڕوانیی پەیوەندیکەران کاتێک هەموو کارمەندان سەرقاڵن، و دابەشکردنی پەیوەندییەکان کاتێک کارمەندێک بەردەست دەبێت.
- ڕێکخستنی پەیامە دەنگییەکان بۆ ئاسانکردنی بەدواداچوون و پەیوەندیکردنەوە بە کڕیاران.
- تۆمارکردنی پەیوەندییەکان بۆ پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی کوالێتیی خزمەتگوزاری.
- دابینکردنی ڕاپۆرت و ئامار بۆ چاودێریکردنی هاتوچۆی پەیوەندییەکان و ئەدای تیم.
- ئەگەری دابینکردنی ئامێری وەرگرتنی سیمکارت و بەستنەوەی بە سیستەمەکە.
- ئەگەری دابینکردنی ژمارەی کورت Short Code، بەپێی بەردەستبوون و مەرجەکانی دابینکەری خزمەتگوزاری
٢- پلاتفۆرمی یەکگرتوو بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ کڕیاران :
پلاتفۆرمێکە کە کەناڵەکانی پەیوەندی، وەک WhatsApp، Facebook، Instagram و ئیمەیڵ، لە یەک ڕووکاردا کۆدەکاتەوە، بۆ ئاسانکردنی بەڕێوەبردنی گفتوگۆکان، خێراتر وەڵامدانەوە و بەدواداچوونی داواکارییەکانی کڕیاران.
وەرگرتنی پەیامەکانی کڕیاران و وەڵامدانەوەیان لە یەک شوێنەوە.
دابەشکردنی گفتوگۆکان بەسەر کارمەندان و تیمە پەیوەندیدارەکاندا، لەگەڵ پاراستنی مێژووی پەیوەندییەکان.
ئەگەری ناردنی پەیامی بەکۆمەڵ بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ کڕیاران و ئاگادارکردنەوەیان لە ئۆفەر و نوێکارییەکان، بەپێی سیاسەتەکانی کەناڵە بەکارهاتووەکان.
ڕێکخستنی ڕەوتە ئۆتۆماتیکییەکانی کار | Workflows بەپێی پێداویستییەکانی دامەزراوە، وەک بەخێرهێنانی کڕیاران، کۆکردنەوەی زانیارییەکانیان، ئاراستەکردنی گفتوگۆکان و ڕێکخستنی بەدواداچوون.
دابینکردنی ئەپێکی مۆبایل کە ڕێگە بە کارمەندان دەدات بچنە ناو هەژمارەکانیان و بە ئاسانی گفتوگۆکان بەدوادا بچن و وەڵامیان بدەنەوە.
ئەگەری بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکرد | AI بۆ یارمەتیدان لە وەڵامدانەوەی پرسیارەکان و ئۆتۆماتیککردنی ئەرکە
پلاتفۆرمی پەیوەندیکردن لەگەڵ کڕیاران بۆ ماوەی ٧ ڕۆژ بەخۆڕایی تاقی بکەنەوە و بە دروستکردنی هەژماری تاقیکردنەوەتان لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە، لە تایبەتمەندییەکانی ئاشنا بن: دروستکردنی هەژماری تاقیکردنەوەی بەخۆڕایی
٣- سیستەمی بەڕێوەبردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ کڕیاران | CRM :
سیستەمێکە بۆ پاراستن و ڕێکخستنی زانیاریی کڕیاران و بەدواداچوونی فرۆشتن و داواکارییەکان. ئەم سیستەمە وێنەیەکی ڕوون لە هەر کڕیارێک و قۆناغەکانی مامەڵەکردن لەگەڵیدا بە تیمەکەتان دەدات، لە یەکەم پەیوەندییەوە تا تەواوکردنی خزمەتگوزاری و بەدواداچوونی دوای ئەوە.
دروستکردنی بنکەیەکی ڕێکخراوی زانیاریی کڕیاران، کە زانیارییەکانی پەیوەندی، پێداویستییەکان و تێبینییەکان لەخۆ بگرێت.
بەدواداچوونی دەرفەتەکانی فرۆشتنی پەیوەست بە هەر کڕیارێک و دیاریکردنی قۆناغ و دۆخی هەر دەرفەتێک.
تۆمارکردنی پەیوەندییەکان و ڕێکخستن و دابەشکردنی ئەرکەکانی بەدواداچوون بەسەر کارمەنداندا.
دابینکردنی ڕاپۆرتی ورد کە دەرفەتەکانی فرۆشتنی هەر کڕیارێک و دۆخیان ڕوون دەکاتەوە، لەگەڵ تۆمارکردن و شیکردنەوەی هۆکارەکانی لەدەستدانی دەرفەتەکان، بۆ یارمەتیدان لە باشترکردنی ئەدای فرۆشتن.
بەدواداچوونی داواکارییەکان و قۆناغەکانی جێبەجێکردنیان، بۆ دڵنیابوون لە ڕوونیی ڕێکارەکان و بەردەوامیی بەدواداچوون.
چارەسەرێک کە لەگەڵ پێداویستییەکانی کۆمپانیاکەتان بگونجێت
چارەسەری گونجاو دوای ناسینی سروشتی کاری کۆمپانیاکەتان، ژمارەی ئەو کارمەندانەی سیستەمەکان بەکاردەهێنن، شێوازی ئێستای وەرگرتن و دابەشکردنی پەیوەندییەکان، و ئەوەی ئایا ئێستا سیستەمی CRM بەکاردەهێنن یان نا، دیاری دەکەین؛ بۆ هەڵسەنگاندنی ئەگەری بەستنەوە لەگەڵ سیستەمی ئێستاتان یان دابینکردنی سیستەمێک کە لەگەڵ پێداویستییەکانتان بگونجێت.
لەسەر ئەو بنەمایە، سیستەمەکان بە شێوەی سەربەخۆ یان لە چوارچێوەی چارەسەرێکی یەکگرتوو و پێکەوەبەستراودا پێشکەش دەکەین، بەپێی پێداویستییەکانی کار و تواناکانی بەردەست.